بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمڕۆ مووچەی 13 وەزارەت و دەستە و دەزگە دابەش دەكرێت.

 بەپێی خشتەی ئەم مانگەی مووچە، سبەی و دووسبەی مووچەی هیچ شوێنێك نادرێت. بەڵام   ئەمڕۆ و سبەی و دووسبەی هەزاران مووچەخۆر كە لە خشتەی مووچەدا لە ڕۆژانی یەكشەممە و دووشەممەدا ناویان هاتووە و لە پڕۆژەی هەژماری مندا تۆمار كراون دەتوانن لە ئەی تی ئێمەكان مووچەكانیان وەربگرن.

  پڕۆسەی بە دیجیتاڵكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە لەڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە بەردەوامە، بەپێی  زانیارییەكانی ئاڤا میدیا بۆ مووچەی مانگی یەك زیاتر لە 275 هەزار مووچەخۆر لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچەكانیان وەردەگرن، هاوكات تاوەكو ئێستا لە كۆی گشتیی ژمارەی مووچەخۆران، 720 هەزار مووچەخۆر ناویان لە هەژماری مندا تۆمار كراوە.

هەر بەپێی زانیارییەكان تاوەكو ئێستا 550 ئەی تی ئێم لە 200 شوێنی جیاواز دانراون بۆ ئەوەی مووچەخۆران لەو ڕێگەیەوە مووچەكانیان وەربگرن، هاوكات تاوەكو ئێستا 370 هەزار كارتی هەژماری من دابەش كراون.