ئەمڕۆ چوارشەممە 2025-02-05، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پێشانگای مێدیکۆی لە هەولێر کردەوە، کە بە گەورەترین پشانگای پزیشکی دادەنرێت.
زیاتر لە 150 کۆمپانیای نێودەوڵەتی و ناوخۆی تێیدا بەشدارن. پێشانگاکە ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت کە نوێترین داھێنان و دەرمان و کەرەستە پزیشکییەکانی تێیدا نمایش دەکرێت. لە پێشانگاکە زیاتر لە 100 ھەلی کار دەڕەخسێندرێت و بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 بەڕێوەدەچێت.
بە درووشمی “داهاتووی تەندروستیی ببینە” پێشانگای میدیکۆ لە هەولێر دەکرێتەوە، 150 کۆمپانیای ناوخۆیی و نێودەوڵەتیی تەندروستیی بەشدارن، بۆ ماوەی چوار ڕۆژ بەردەوام دەبێت، لەگەڵ ئەوەش 20 وڵاتی جیاواز لە دروستکردنی دەرمان بەشدارن، بۆیەکەمجار ڕۆبۆت و زیرەکیی دەستکرد لەو پێشانگایە بەردەست دەبێت، هاوکات زیاتر لە هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت و پێشبینی دەکرێت نزیکەی 30 هەزار کەس سەردانی پێشنگاکە بکەن، ئەمە یەکەمین پێشانگایە لە هەرێمی کوردستان و عێراق لەو بوارە لە پارێزگای هەولێر بکرێتەوە.
لە پێشانگاکە ژمارەیەک پانێڵ و کۆنفڕانس و سیمنیار لە بواری تەندروستیی دەکرێت و ئاڵوگۆری زانیاریی دەکرێت، کۆمپانیا گەورەکان دەرمانەکانیان نمایشدەکەن.
کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگی تایبەتی بە کەرتی تەندروستیی و پێشکەوتنی بواری پزیشکی داوە، تاوەکو هاووڵاتیان بۆچارەسەری پزیشکی پێویستییان بە دەرەوەی وڵات نەبێت، لەناوخۆی وڵات چارەسەری پێویست وەربگرن.
