ڕاپۆرتە ئینگلیزییەکان بە پشتبەستن بە سەرچاوە بەڕازیلییەکان ڕایانگەیاندووە کە ڕۆماریۆی یاریزانی دیاری پێشووی تۆپی پێ، پەیوەندییەکی خۆشەویستانەی نوێی لەگەڵ ئەلیسیا گۆمێزی تەمەن 29 ساڵدا دەست پێکردووە، ئەو دووانە ساڵی ڕابردوو بۆ یەکەمجار بەیەکەوە لەبەردەم خەڵکدا دەرکەوتن، دواتر ئەلیسیاش یەكێك بوو لە نێو 800 میوانەی كە بۆ ئاهەنگی لەدایکبوونی ڕۆماریۆدا بانگهێشت كرابوو.

ئەمە یەکەمجار نییە کە ئەو یاریزانە تەمەن 59 ساڵە پەیوەندی بە ئافرەتی لەخۆی گەنجترەوە بكات، کە پێشتر پەیوەندییەکی حەوت مانگەی لەگەڵ مارسێل سیۆلین هەبووە کە 25 ساڵ لە خۆی بچووکتر بوو، ڕۆماریۆ چەند جارێک هاوسەرگیری کردووە و شەش منداڵی هەیە و پێشتر لەگەڵ هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرشەلۆنە چەندین دەستکەوتی بەدەستهێناوە.