خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- دوو چالاکیی وەرزشیی گرنگ لە هەردوو شاری هەولێر و دهۆک بە سەرپەرشتی یەکێتی تێنسی سەرزەوی عێراق بەڕێوەچوو.، بە هاوکاری و هەماهەنگی هەردوو یەکێتی تێنسی سەرزەوی لقی هەولێر و دهۆک، پاڵەوانێتی تۆپی سەرزەوی لە سەر ئاستی کچان و کوڕان سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو، لە شاری دهۆک بە بەشداریی 16 یاریزان پاڵەوانێتی یەکەم لە سەر ئاستی کچان و کوڕان بەڕێوەچوو، تیایدا هەر یەک لە یاریزانان هانا ئاڤدەل و کارین ئیلیک و حەورا مونیر پلەکانی یەکەم و دووەم وسێیەمیی پاڵەوانێتییەکەیان بەدەستهێنا، هەروەها وەلا ناسر و فینۆس گوهدار و شەنگ عەبدولغەنی پلەکانی یەکەم ودووەم سێیەمیان دەستەبەر کرد، بەهۆی ئەنجامە بەرزەکانیان هەر یەک لە یاریزانان هانا ئاڤدەل، وەلا ناسر، فینۆس گوهدار ، شەنگ عەبدولغەنی، ئاکام دڵزار.

هەروەها لەشاری هەولێر، بەهەمان شێوەی شاری دهۆک، پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی لە سەر ئاستی کوڕان بەرێوەچوو، یاریزانانی تێنسی سەرزەوی هەولێر ئەنجامێکی بەرزیان لە پاڵەوانێتییەکە تۆماركرد، بەتایبەتی هەردوو یاریزانی شاری هەولێر ئەحمەد شێروان و ئۆراس ئالان بە شایستەیی پلەکانی یەکەم و دووەمیان دەستەبەرکرد و هەڵبژێردران بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق.

لەمبارەیەوە کاپتن ئاڤدەل حەسەن ڕاهێنەریتێنسی سەرزەوی هەڵبژاردەی عێراق بۆ خەبات ڕایگەیاند: سەرەتا سوپاسی یەکێتی ناوەندی تێنسی سەرزەوی عێراق دەکەین لەماوەی ئەم هەفتەیەدا توانی بەسەرکەوتوویی دوو پاڵەوانێتی تێنسی سەرزەوی لە شاری دهۆک و هەولێر رێکبخات، مەبەست لەکردنەوەی هەردوو پاڵەوانێتیەکە، دەستنیشانکردنی یاریزانان بوو بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی عێراق، خۆشبەختانە رێژەیەکی زۆری لەیاریزانە کوردەکانی هەردوو شاری هەولێر و دهۆک، لەسەر ئاستی کوڕان وکچاندا، بانگهێشتی هەڵبژاردەی عێراق کران، بەمەبەستی بەشداریکردنیان لە پاڵەوانێتییەکانی دەرەوەی وڵات، بەتایبەتی لەسەرەتای مانگی داهاتوو پاڵەوانێتی هەڵبژاردەکانی ئاسیا لەوڵاتی مالیزیا ئەنجام دەدرێت، هەڵبژاردەی عێراقیش بەنوێنەرایەتی حەوت یاریزانی کورد بەشداریی لە پاڵەوانێتییەکەدا دەکات.