کوشتنی بەکۆمەڵ لە مانگی شوبات دا .. بیرکردنەوە و ئامراز

215

فازڵ میرانی*
زۆر ڕووداو هەن، کە پێویست ناکات لێکۆڵینەوەیان لەبارەوە بکرێت بۆ وەبیرهێنانەوەیان، لەوانە: تەقینەوەکانی شوباتی 2004ی هەولێر، کە بارەگای پارتەکەمان و یەکێتی نیشتمانیی کوردستانی کردە ئامانج، دوو تەقینەوەی یەک لەدوای یەک، کە قوربانی گیانیان لێکەوتەوە و ژمارەیەکی دیکەشی تێدا بریندار بوون. ئەو دوو ڕووداوە ڕوویانداوە و لەکاتێکدا هێشتا ساڵێک بەسەر ڕووخانی ڕژێمی پێشوودا تێپەڕ نەبووبوو. ڕووداوەکان لە شوێنێکدا ڕوویانداوە، کە ئارامترین و سەقامگیرترین شوێن بوون لە عێراق، مەبەستم شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستانه‌، لە ڕێوڕەسمی پێشوازیکردن لە ئاهەنگێکی کۆمەڵایەتی بەبۆنەی جەژنەوە، بیرۆکەی تیرۆرکردن بیرۆکەیەکی کۆنە و ئامرازەکانی زۆرن و مەبەست لێی سووڕانەوەیە لە دەوری گەیشتن بە ئامانجێکی ترە.

تێبینی کراوە زۆرێک لە دەسەڵات و ڕێکخراو و تاکەکان بێ گوێدانە ئەو بەربەستە ئاکارەکییەی ڕێگرە لە گەیشتن بەو لۆژیکە توندوتیژەی بەتایبەتی، ئەگەر تاوانەکە کاریگەری لەسەر ئەو کەسانە هەبێت، کە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئامانجەکەوە نییە، لێرەدا هەوڵدان بۆ پاساوهێنانەوە بۆ تاوانی تۆمەتبارکراو وەک ڕێگەدان بە قوربانیدان بە کەسانی تر، جا تاکێک بێت یان گرووپێک لە خۆیدا بریتییە لە شکاندنی کۆتوبەندێکی شەرعی و یاسایی، کە ئاسایشی مرۆڤ دەپارێزێت، بەڵام ڕاهێنانی عەقڵی جێبەجێکار بۆ ئەنجامدانی کارەکە لەخۆیدا تاوانێکی گەورەی هاندان و فێڵکردنە.

مەبەستم ئەوەیە جێبەجێکاری ئۆپەراسیۆنەکە بە پێچەوانەی دەقەکە بیرۆکەی تێکۆشانی کردووە و بیرۆکەکە بووتە هۆی ئەنجامدانی تاوانێک، بەڵکو تەنیا بوونی ویستێکی ئایدیایی بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی مزگێنی، گوێگرتن، کاریگەری و بەدواداچوون بابەتێکە پێویستی بە پێداچوونەوە و ڕێوشوێنی وشککردنەوە هەیە نەک هەوڵدان بۆ بەرهەمهێنانەوەی ئەم بوارە.

تاوانێکی دیکەش تاوانی شێواندنی دەقێکی ڕێزلێگیراو و هاندانی بیروڕای چالاکوانانی بزووتنەوەیەکی سیاسی بۆ جێگرتنەوەی دەقە شەرعییەکانە، چونکە ئایینی ڕاستەقینە و سوننەتی پاکی پێغەمبەر ڕشتنی خوێن یان تۆقاندن بە حەڵاڵ نازانێت بۆ مەبەستێکی قێزەون، ئەو لایەنەی، کە دەست و بیری لەکەدار بوو بە بۆردومانەکانی هەولێر، لایەنێک بوو، کە ئێستاش نەوەکانی بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە ئەو لایەنە لەسەر بنەمای ئیسلامی دامەزراوە و ئەو قسەیەی خوای گەورە فەرامۆش دەکات: کە دەفەرموێت: ئەوەی بە ئەنقەست باوەڕدارێک بکوژێت پاداشتەکەی دۆزەخەو خوای گەورەی لێی تووڕەیە و نەفرەتی لێدەکات و سزایەکی گەورەی بۆ ئامادە دەکات، هەروەها لەمبارەیەوە پێغەمبەری د.خ دەفەرموێت: باوەڕ کوشندەیە.

ڕێچکەی کوشتن، وەک پێشتر ئاماژەم پێدا، تەنها لە باوەڕی خودی قوتابخانەیەک یان سیستەمێکی دیاریکراو سنووردار نابێت، بەڵام تاک و گرووپ و سیستەمێک، کە بانگەشەی ئەوە دەکەن، کە لە منداڵدانێک لەدایکبوونە، کە پەیوەست بە بیرکردنەوەی ئاسمانەوە، بۆ تێگەیشتن لە دادپەروەریی پەروەردگار و پاراستنی مافەکانی دروستکراوەکەی بەبێ دەستدرێژی نەک تەنها لەسەر مرۆڤ بەڵکو لەسەر سرووشت و دروستکراوەکانی.

توێکاری بیری ڕادیکاڵی ئامادەیی خاوەنەکەی دەردەخات بۆ پاساوهێنانەوەی ئەو کارە دەستدرێژییانەی، کە بە ئەنقەست یان بە نەزانی لە نێوان بیروباوەڕی دروست و نەزۆکدا ئەنجام دەدرێن و مێژووش ئەو ڕووداوانەی تۆمارکردووە، کە پێشتر و پاشتریش لە هەولێر ڕوویداوە، کە لە هێرشێکدا دەیان گیان لەدەستدان و شێواندنی جەستەی لێکەوتەوە.

کردەکە لەلایەن ئەو ڕژێمانە پشتڕاست کراوەتەوە، کە بانگەشەی جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت دەکەن و ئەوانی تر سیاسەت وەک ئایین دەبینن و بەپێچەوانەشەوە هەر ڕاستە. ئەوانە بەشداریان کردووە لە کوشتنی کۆمەڵێک لە گەلەکەمان، کە هەروەک پێشتر هەزاران کەسی یەک لە دوای یەکیان بە شێوازی جیاجیا کوشتووە.

*بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان.

– لە عەرەبییەوە: شوان سەرابی