كه‌مێك پێش ئێستا (ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی 2ی 2025) په‌رله‌مانی عێراق به ئاماده‌بوونی 176 په‌رله‌مانتار كۆ بووه‌وه و هه‌مواری یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا په‌رله‌مانی عێراق هه‌مواری یاسای بودجه‌ی په‌سه‌ند كرد و تێچووی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ 16 دۆلار به‌رز كرایه‌وه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا مه‌ریوان قه‌ره‌نی، جێگری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق له ئه‌كاونتی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) ڕایگه‌یاند، پاش ماوەیەكی زۆر و مشتومڕێكی زۆر، لە كۆتاییدا ئەو هەموارەی یاسای بودجەی گشتیی عێراق كە حكوومەتی فیدڕاڵی ئاراستەی پەرلەمانی عێراقی كردبوو، پەسەند كرا و بوو بە یاسا، بەم جۆرەش بڕیار درا:
– تێچووی هەر بەرمیلێك نەوت لە هەرێمی كوردستان بۆ ١٦ دۆلار بەرز بكرێتەوە و پارەكە لە بودجەی سیادیی عێراق بدرێت.
– لە ماوەی ٦٠ رۆژدا تێچووی فیعلی لە لایەن تیمێكی تەكنیكیی نێودەوڵەتی كە لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە رادەسپێردرێت، دیاری بكرێت.
– ئەگەر ئەمە نەكرا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق تێچووەكە دیاری دەكات.