لە شارۆچکەی قوڕنە لە پارێزگای بەسرە خۆپیشاندان دەستیپێکردووە و هەرەشەی داخستنی کۆمپانیا و بیرە نەوتییەکان دەکەن.

خۆپیشاندەران، بە بەشداریی هۆزەکانی ناوچەکانی باکووری بەسرە، ناڕەزایی خۆیان بەرامبەر  وەڵامنەدانەوەی حکومەت بۆ داواکارییەکانیان دەربڕی.

سەرچاوەیەكی خۆجێی بە كەناڵی (سۆمەریەنیوز)ی ڕاگەیاندووە: “هەزاران كەس لە قەزای قورنە كە 80 كیلۆمەتر لە باكووری بەسڕە هەڵكەوتووە، لەبەردەم باڵەخانەی قایمقامییەت كۆبوونەوە و بە دروشم و هاواركردن داوای فەراهەمكردنی خزمەتگوزارییەكانی ئاوی پاك و كارەبا و خزمەتگوزاری و زبڵڕشتن و هەلی كار و دامەزرانیان كردووە.”

ئەوەش ڕاگەیەندراوە: خۆپیشاندەران هۆشداریی توندیان داوەتە حكوومەت لە جێەجێكردنی داواكارییەكانیان و بەردەوامبوونی لە ئەگەری پشتگوێخستنیان.

 ئەمە لە كاتێكدایە كە پارێزگای بەسڕا بە داهاتی نەوت و بازرگانیی بەندەرەكان دەوڵەمەندە، بەڵام گەندەڵییەكان هۆكارن بۆ ئەوەی دانیشتوانی خزمەتگوزاریی پێویستیان پێنەگات.