ئێوارەی چوارشەممە، 29ی 1ی 2025 گوتەبێژی ئیدارەی پرۆسە سەربازییەكان لە سووریا، حەسەن عەبدولغەنی ڕایگەیاند: ئەحمەد شەرع كرایە سەرۆكی قۆناغی ڕاگوزەری لە سووریا.
عەبدولغەنی ڕایگەیاندووە: “ڕایدەگەیەنین ئەحمەد شەرع بووە سەرۆكی وڵات بۆ قۆناغی ڕاگوزەری، بەوەش ناوبراو سەرۆكایەتیی كۆماری سووریا لە كۆڕ و ناوەندە نێودەوڵەتییەكان دەكات.”
هاوكات ڕایگەیاندووە: كار بە دەستووری ساڵی 2012 ناكەین و ئەنجوومەنی گەلی سووریا هەڵدەوەشێتەوە و 8ی دیسەمبەری وەكوو ڕۆژێكی نیشتمانی دانا كە هاوكاتی دەسەڵاتگرتنەدەستی دەستەی تەحریر شام و كەوتنی ئەسەد بوو.
هاوكات ڕایگەیاندووە: تەواوی دەزگا ئەمنییەكانی ڕژێمی پێشوو هەڵوەشانەوە و تەواوی میلیشیاكانی كۆتاییان پێدێت و سوپای نوێ لەسەر بنەمای نیشتمانی دروستی دەكرێتەوە.
لە چوارچێوەی ئەو گۆڕانكارییانە، شەرع سەرپشك كراوە لەوەی ئەنجوومەنێكی كاتیی یاسادانان پێك بهێنی و لە قۆناغی ڕاگوزەریدا ڕۆڵی یاسایی خۆی بگێڕێت.
هاوكات ئەوەش ڕاگەیەندراوە دەستەی تەحریر شام نامێنێت و هەڵوەشاندنەوەی حزبی بەعسی ئیشتراكیشی و ڕاگەیاندووە.