ئیداره‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌رهه‌ڵگر له‌و كاته‌ی كه ویستویه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی رۆناڵد ریگان له نزیك واشنتۆن بنیشێته‌وه تووشی پێكدادان بووه له‌گه‌ڵ هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ربازیدا.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، كه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه ده‌ستی پێكردووه و ئێستا گه‌شتكردن له فڕۆكه‌خانه‌كه‌یه ڕاگیراوه.
میدیاكانی ئه‌مریكا بڵاویان كرده‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه زیاتر له 18 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و ده‌یانی تریش بریندارن.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌و فڕۆكه‌یه 60 سه‌رنشین و چوار فڕۆكه‌وانی تێدا بووه و له گه‌شتدا بووه له ویچیتای ویلایه‌تی كانساسه‌وه به‌ره‌و واشنتۆن هاتووه و له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا كه‌وتووه‌ته نێو رووبارێكه‌وه و ئێستاش تیمه‌كانی فریاكه‌وتن له هه‌وڵی گه‌ڕانن بۆ دۆزینه‌وه‌ی قوربانییه‌كان.