مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئەسعەد شیبانی، وەزیری دەرەوەی حكوومەتی كاتیی سووریا كۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 23ی ئۆكتۆبەری 2025، عەزیز ئەحمەد، جێگری بهڕێوهبهری نووسینگەی سهرۆكی حكوومەتی ههرێمی كوردستان، لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (ئێكس) بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە پەراوێزی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانی لە داڤۆس، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی سووریا ئەسعەد شەیبانی کۆ دەبێتەوە.
هەروەك ڕوونی كردۆتەوە، ”ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە لەم نزیكانە سەرۆک وەزیران لەگەڵ سەرکردەکانی ئوردن، ئیمارات، تورکیا و بەحرەین کۆ بووەوە، هەروەها لە قەتەڕیش درێژە بەم گفتوگۆیانە دەدات.“
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئامانجی سەرەکیی گفتوگۆکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان و ڕێگریکردنە لە ململانێی زیاتر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ”هەروەها تیشک دەخاتە سەر دۆزینەوەی ئەو ڕێگایانەی کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بتوانێت تێگەیشتن و هاوکاریی باشتر پەرە پێبدات، لەوانەش پشتیوانیکردن لە مافەکانی گەلی کورد لە سووریا.“