خەبات: کەنار جەمال – مۆسکۆ:- دوو زۆرانبازی كورد بەشداری لە پاڵەوانێتییەكی زۆرانبازی دەكەن لە وڵاتی ئۆكراین و لە دوو كێشی جیاوازدا پلەی یەكەم و دووەم بەدەست دەهێنن، دانیال رەحیم، ناسراو بە میر کورد، زۆرانبازێکی کوردی تەمەن 22 ساڵانی نیشتەجێی وڵاتی ئۆکراینایە، لە کیێڤی پایتەختی ئەو وڵاتە بە ناوی کوردستانەوە بەشداری لە پێشبرکێی زۆرانبازی Brazilian Jiu Jitsu (BJJ) کرد لە کێشی 85,5 و توانی پلەی یەکەم و مەدالیای زێڕ بەدەست بهێنێت، لەلایەكی دیكەوە هەر لەم پێشبڕکێیەدا، ئالان محمد رەزا، تەمەن 11 ساڵان، وەرزشوانێکی دیکەی کورد بوو، توانی پلەی دووەم لە کێشی 50.5 بەدەست بهێنێت.