کەریم بنزیمە، کاپتنی یانەی ئیتیحادی سعودیە، دڵخۆشی خۆی بە وەرزی دووەمی لە خولی سعودیە دەربڕی، هەروەها گوتی: تیپەکە لە دۆخێکی باشدایە، هاوڕێکانیشم لە دۆخێکی باشدان، هاندەران چێژ وەردەگرن، یانەکە دڵخۆشە، هەموو شتێک تەواو و بێ کەموکوڕییە، ئێمە لەسەر ڕێگای ڕاستداین بۆ بەدەستهێنانی شتە گرنگەکان لەم وەرزەدا، هێشتا زۆر شت لە پێش ئێمەدایە، لە یاریگادا هەموو توانام دەردەخەم لە پێناو یانەكە و هاندەران، هیوادارم دڵخۆش بن بەوەی کە پێشکەشیان دەکەم.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەوڵدەدەم بەردەوام بم لە سەرکەوتن و ئامانجیشم بەدەستهێنانی ناسناوێکە لەگەڵ یانەی ئیتیحاد، کارێکی قورسە، چونکە ئاستەکە زۆر بەرزبووەتەوە، هەروەها تیپەکان زۆر بەهێزتر و باشتر بوون لە پێشووتر، بەڵام بەردەوام دەبین بۆ کارکردن و بەردەوامبوون وەک ئەوەی ئێستا دەیکەین، بۆیە هێشتا بیرم لەوە نەكردۆتەوە وازبهێنم.