نوێنەری ڕێكخراوەكانی ئەنفالكراوان لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ڕای گەیاند: سێ گۆڕی تر لە سنووری تەل شێخە لە پارێزگای سەماوە دۆزراونەتەوە.
ئەمرۆ پێنجشەم نۆی كانوونی دووەم، ئارام محەمەد رای گەیاند، كاركردن لە هەڵگرتنەوەی قوربانییەكان بەهۆی ئەو شێوازە دڕندانەیەی ڕژێمی بەعس پێڕەوی كردووە، قورسە و كارێكی تاقەتپروكێنە، بۆیە تیمەكان لەڕووی دەروونییەوە ماندوون، بەڵام لە كارەكەیان بەردەوام دەبن.
هاوكات هابیل ئەحمەد بەڕێوەبەری مۆنیۆمێنتی ئەنفال لە چەمچەماڵ ڕایگەیاند: “گۆڕە بە كۆمەڵەكە نزیكەی 16 مەتر قووڵە و دوو مەتر و نیو پانییەكەیەتی، ئێستە 55 ڕوفاتی لێ دەرهێنراوە، نزیكەی 100 ڕوفاتی تر ماون، لە تەنیشتی ئەم گۆڕە دوو گۆڕی تریش دۆزراونەتەوە.
لە 22ی 12ی ساڵی رابردوو لە ناوچەیەكی دوورەدەستی عێراق و لە بیابانی سەماوە، گۆڕێكی بەكۆمەڵ هەڵدرایەوە كە ئێسك و پروسكی نزیكەی 150 ژن و منداڵی كوردی تێدابوو.