ستیڤ بیتنەر، کونسوڵی گشتیی ئەمریكا لە هەولێر، لەگەڵ د. ھێمن ھەورامی، بەرپرسی بەشی ڕێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستان، کۆ بووەوە بۆ جەختکردنەوە لە ھەرچی زوو پێکھێنانی حکوومەتێکی گشتگیر لە ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی بەرنامەیەکی پەرلەمانییە کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی ھەموو خەڵکی ھەرێمی کوردستان بکات.
كونسوڵخانەی ئەمریكا، ڕاشیگەیاندووە: ھەروەھا گفتوگۆی پەرەسەندنەکانی ناوچەکەیان کرد و کونسوڵی گشتی جەختی لەسەر پابەندبوونی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پشتگیریکردنی چاکسازیی ھێزەکانی پێشمەرگە و بەھێزکردنی پەیوەندیی ھاوبەشی ئاسایشی نێوان ئەمریکا و ھەرێمی کوردستان کردەوە.