سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە (ئەنقەرە)ی پایتەختی توركیا و لەگەڵ سەرۆك كۆماری توركیا كۆ دەبێتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە 7/1/2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، لەو سەردانەدا، سەرۆکی حکوومەت، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی وڵاتەكە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
لە دیدارەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ دەکرێت.