بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتی دارایی بڵاوی كردووەتەوە، سبەی دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 11 دەكرێ، بەڵام ئەوانەی بە (هەژماری من) مووچە وەردەگرن، مووچەكانیان پێش دەخرێ.
سەرچاوەیەک لە تیمی (ھەژماری من) رايگەیاند: سبەی یەکشەممە لە کاتژمێر٨ی بەیانییەوە مووچەی مانگی 11ی 2024ی 2019 ھەزار فەرمانبەر دەچێتە سەر ھەژمارەکەیان و دەتوانن وەری بگرن.
ھەر بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بۆ مووچەی ئەم مانگە فەرمانبەران دەتوانن 550 ئامێری پارەڕاکێشان (ئەی تی ئێم) لە 200 شوێنی جیاواز لە شار و شارۆچکەکانی ھەرێمی کوردستان مووچەکانیان رابکێشن.
ھەربەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوەیە، بۆ مانگی 11 نزیکەی 38 ھەزار پێشمەرگە و 182 ھەزار مامۆستا و فەرمانبەری مەدەنی، مووچەکانیان بە رێگەی پڕۆژەی (ھەژماری من) وەردەگرن.