ئەمڕۆ هەر یەک لە ئانالینا بێربوک وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا و ژان نۆوێل بارۆ وەزیری دەرەوەی فڕەنسا سەردانی دیمەشقیان کردووە و دەیانەوێت چاویان بە ئەحمەد شەرع سەرۆکی نوێی وڵاتەکە بکەوێت.

بێربوک و بارۆ بە یەکەم وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی زلهێز دادەنرێن کە ئەمڕۆ دیمەشق میواندارییان دەکات. بەر لە گەشتەکەی بۆ دیمەشق بێربوک بە میدیاکانی گوت بە دەستێکی کراوە و چاوەڕوانییەکی دیاریکراو سەردانی دیمەشق دەکات.

ئەو بە پێویستی زانیوە حکوومەتی نوێی سووریا مافی تەواوی گرووپ و پێکهاتە نەتەوەیی، مەزهەبییەکانی وڵاتەکە دابین بکات و بیانپارێزێت.

هاوکات ژان نۆوێل بارۆ، وەزیری دەرەوەی فڕەنسا لە باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە دیمەشق هیوای بۆ سووریایەکی سەقامگیر و  راستەقینەیە خواست و گوتی هیوایەکی نوێ لەم وڵاتە دروست بووە.

حکوومەتی نوێی سووریا رای گەیاندووە لە پلانیدایە کۆنفرانسێکی گەورە رێک بخات کە تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگەی سووریا بەشداری تێدا بکەن و بە پێی زابیارییەکان بڕیارە ئەو کۆنفرانسە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا بکرێت.