محەممەد ئیسماعیل، بە سەرۆکی نوێی ئەنەکەسە هەڵبژێردرا و دەڵێت، هەوڵی تەواو دەدەن لەم کاتە هەستیارەدا کار بۆ یەکگرتوویی و چەسپاندنی مافەکانی گەلی کورد بکەن.

ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی سووریا” ئەنەكەسە” محەمەد ئیسماعیلی لە شوێنی سلێمانی ئوسوو كرد بەسەرۆكی ئەنجوومەنەكە و بەپێی قسەكانی گوتەبێژی ئەنجوومەنەكەیش، پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێی ئەنەكەسە لە قامیشلۆ بەڕێوە چووە.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی كانوونی دووەمی 2025، لە قامیشلۆ پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكێكی نوێ بۆئەنەكەسە لە قامیشلۆ بەڕێوەچوو، لە پڕۆسەكەدا، محەمەد ئیسماعیل لە شوێنی سلێمان ئوسوو بە سەرۆكی ئەنجوومەنەكە هەڵبژێردرا.

بەپێی قسەكانی فەیسەڵ یوسف، گوتەبێژی “ئەنەكەسە”، هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ بۆ ئەنجوومەنەكە لە شاری قامیشلۆ ئەنجام دراوە و ئەمەیش دوای ئەوە دێت كە شەش مانگ بەسەر هەڵبژاردنی سلێمان ئوسوو وەك سەرۆكی ئەنجوومەنەكە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ناوبراو نەدەكرا بۆ دوو خوولی لەسەر یەك خۆی هەڵبژێرێتەوە، تەنیا ئەو شەش مانگە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو سەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكەی كرد.