ئەمشەو، لە ڕێوڕەسمێكدا، فێستیڤاڵی ساڵی نوێی 2025، لە هەولێری پایتەخت بەڕووی گەشتیاراندا كرایەوە، كە زیاتر لە 40 كۆشك و ستاندی كاسبكاران و كۆمپانیا ناوخۆییەكان دانراون و بەرهەمەكانیان خۆیان ساغ دەكەنەوە.

ئەمشەو 25ی 12ی 2024، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: “بە ئامادەبوونی ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، فێستیڤاڵی ساڵی نوێ لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەژێر قەڵای هەولێر کرایەوە.”