وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێ كرا.
كەمێك پێش ئێستا (دووشەممە 23/12/2024)، روبن بریکلمانس، وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، گەیشتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازیی لێ كرا.
بڕیارە وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، چەند كۆبوونەوەیەك لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان بكات.