وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، خشتەی مووچەی مانگی 10ی مووچەخۆرانی بڵاو كردەوە و سبەی سێشەممە 17/12/2024، دەست بە دابەشكردنی مووچە دەكرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 16/12/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری، لە ڕاگەیاندراوێكدا، خشتەی مووچەی مانگی 10ی بڵاو كردەوە و ئاماژەی بەوە داوە، ڕۆژی سێشەممە 17/12/2024 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكرێت، ڕۆژی دووشەممە 23/12/2024 كۆتایی دێت.
