دووشەممە، 16-12-2024، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی ڕاگەیاند و ڕوونکردنەوەیەکی سێ خاڵیشی لەبارەی مووچەی مانگی 11 و ڕاگرتنی مووچەی ئەو فەرمانبەرانەی بایۆمەتریان نەکردووە؛ بڵاو کردەوە:

1- ئەو بڕە پارەیەی کە لە تەرخانکراوەکانی پشکی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕیاری گواستنەوە (مناقلة)ی لەسەر دراوە هێشتا تەمویلەکەی نەخراوەتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان.

2- تەمویلی مووچەی مانگی تشرینی دووەم (11) کە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕیاری خەرجکردنی دراوە، بەهەمان شێوە هێشتا نەخراوەتە سەر هەژماری بانکیمان.

3- هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک کە تا ئێستا خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکردووە، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت تا لەماوەی ئەم چەند ڕۆژەی کۆتایی ساڵدا کۆدی بایۆمەتری بۆ دەکرێت ئەوسا مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.