خەبات: سەرهەنگ نەجمەدین:- لە میانی یارییەکانی گەڕی حەوتەمی دواخراوی خولی ئەستێرەکانی عێراق، ئەمڕۆ دووشەممە کاتژمێر 6ـی ئێوارە لە یاریگەی شەعب لە شاری بەغدا، یانەی شوڕتە ڕووبەڕووی دهۆک دەبێتەوە، یانه‌ی‌ دهۆک بەراهێنه‌رایه‌تی مەسعود میرالی سویدی ئاماه‌كارییان بۆ ئه‌م یارییه‌ كردووه‌، دهۆک لە یاری ڕابردوویدا له‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به‌رامبەر حدود بە بردنەوە گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌، لە یارییەکەی ئەمڕۆشدا ده‌یه‌وێت بردنه‌وه‌ تۆماربكات و بۆ‌ كێبڕكێ كردنی گەیشتن بە پلەکانی پێشەوە، لە بەرامبەردا یانەی شورتە، به‌ راهینه‌رایه‌تی ئەحمەد سەڵاح ئەم وەرزە پێكهاته‌یه‌كی به‌هێزیان دروستكردووه‌ و ڕکابەری لەسەر ناسناوی خولەکە دەکەن،‌ یاری ڕابردوو دوور لە یاریگه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ یانەی کەرخ به‌ ئەنجامی دووگۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی بردەوە، بەگشتی یارییەکە بۆ هەردوولا گرنگییەکی تایبەتی خۆی دەبێت و هەردوو یانەکە بەهۆی کەمی خاڵەکانیان، نایەوێت بەئاسانی خاڵ لەدەست بدەن و تووشی ئەنجامی چاوەڕواننەکراو بن، بۆیە هەردوو لا ئەرکیان ئاسان نابیت.