بەهۆی ناجێگیری دۆخی ناوخۆی سووریا و بەردەوامی گرژی و ئاڵۆزییەکان، باڵیۆزخانەی ئەمریکا لەو وڵاتە لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاوڵاتیانی دەکات تا زووە وڵاتەکە جێبهێڵن.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت: ئەو هاوڵاتیە ئەمریکییانەش کە ناتوانن سووریا جێبهێڵن، دەبێت پلانێکی تۆکمە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا دابنێن، لە شوێنی خۆیان و پەناگەیەکدا بمێننەوە.