کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی نەسر لەگەڵ خێزانەکەی ڕوویان لە ماڵێکی نوێ کرد لە سعودیە.
جۆرجینا ڕۆدریگێزی هاوسەری لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام، شوێنی نیشتەجێبوونی نوێی خۆیان نمایش کرد.
خانووە نوێیەکە چەندین مواسەفاتی نیشتەجێبوونی ئاستبەرزی تێدایە، بەو پێیەی ماڵە نوێیەکەی خێزانی ڕۆناڵدۆ دەکەوێتە شاری موحەمەدییە کە ناوچەیەکی دیارە له شاری ڕیاز.