ئەنسۆ فاتی نزیکە لە بڕیارێکی یەکلاکەرەوە سەبارەت بە داهاتووی لەگەڵ بەرشەلۆنە. بەگوێرەی ڕۆژنامەی «سپۆرت»، ئەو یاریزانە ئاگاداری دۆخی ئێستای خۆیەتی، بەڵام تا ئێستا خواستی ڕۆیشتنی دەرنەبڕیوە.
بڕیارە فاتی بڕیارەکەی بدات دوای ئەوەی هەفتەی داهاتوو بە تەواوی چاک دەبێتەوە، چەندین بژاردە لەبەردەم ئەم یاریزانەن، لەوانە گواستنەوە، تازەكردنەوە، گواستنەوەی بە شێوەی خواستن بۆ یانەی سیڤیلیا بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەمێنێتەوە، بەتایبەتی گارسیا پیمیانتای ڕاهێنەر ئارەزووی بەشداریکردنی ئەو یاریزانەی هەیە بۆ بەهێزکردنی پێکهاتەکەی.
لەبەرامبەردا یانەی بەرشەلۆنە پێی باشە، فاتی لەمەودوا دەرفەتی زیاتری پی بدرێت، بۆ ئەوەی ئاستی بەرزتر بکاتەوە، بەتایبەتی کە گرێبەستەکەی تا ساڵی ٢٠٢٧ درێژکراوەتەوە.