ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، کاپتنی یانەی نەسری سعودی، کردەوەیەکی نایابی ئەنجامدا، دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەی تیپەکەی ئێوارەی هەینی ڕابردوو، کە ڕۆنالدۆ دوو گۆڵی تۆماركرد، دوای یارییەکە، منداڵێک بینرا کە دەچێتە ناو یاریگای ئۆڵ پارک بۆ ئەوەی بتوانێت قسە لەگەڵ ڕۆناڵدۆ بکات و دەستی لێبدات و وێنەی لەگەڵ بگرێت، پیاوە ئەمنییەکان كەوتنە دوای ئەم منداڵە و هەوڵیاندا ڕێگری بکەن لەوەی بگاتە ئەو ئەستێرە پورتوگالییە، ئەوانیش سەرکەوتوو بوون لەو کارەدا، بەڵام لە کردەوەیەکی لەناکاودا ڕۆناڵدۆ چووە لای منداڵەکە و لە باوەشی گرت و وەک خۆی ویستی وێنەی لەگەڵ گرت، لە کاتێکدا هەمووان هەستیان بە سەرسامی دەکرد بە ڕەفتاری ڕۆناڵدۆ.