گاری نێڤڵ، بەرگریکاری پێشووی یانەی مانچستەر یونایتد، ڕەخنەی لە ئاستی مانچستەر سیتی گرت، دوای دۆڕاندنە ئابڕوبەرەکەی بە تۆتنهام بە ئەنجامی 4-0 لە پرێمەرلیگ، بەو پێیەی تیپەکە لە دۆخێکی دابەزینی حاشا هەڵنەگردایە، نێڤڵ ڕوونیشیکردەوە، لەدوای وەرزی یەکەمی پیپ گواردیۆلا لەگەڵ تیپەکە، سیتی بەم شێوەیە خراپی بەخۆیەوە نەبینیوە، ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دابەزینە چەندین هۆکار لەخۆدەگرێت، لەوانەش نەبوونی هەندێک یاریزانی سەرەکی وەک ڕۆدری.