خەبات: سەید فاتیح بەرزنجی:- ڕامی نوری عۆدیش قائیمقامی قەزای عەنکاوا، بەیاوەری هەریەک لە سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری ئاسایش و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی عەنکاواو، جمیل زەیتۆ سەرۆکی ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری و شاندێك لە کونسوڵخانەی گشتیی شانشینی هۆڵەندا لە کوردستان و ئیدارەی کۆمپانیای بابیلۆن (بازاڕی لاوان) ی لە عەنکاوا کردەوە، کە کونسوڵخانەی هۆڵەندا بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای بابیلۆن بۆ ڕاگەیاندن لە قەزای عەنکاوا ڕێکیخستبوو.

شایانی باسە پێشانگەکە بەرهەم و کاری دەستی جۆراو جۆری زیاتر لە ١٥٠ کچ و کوڕی لاو لەخۆگرتبوو، ئامانجیش لەکردنەوەی پێشانگەکە پاڵپشتیکردن بوو لە هەوڵی لاوان بۆ بە بازاڕ کردنی بەرهەمەکانیان و ناساندنیان بە کڕیار و بەکاربەران.