خەبات: بەرهەم شێخ عزەدین- سلێمانی:- لەدرێژەی چالاکییە هونەرییەکانی ڕیكخراوی کوردستان دیالۆگ بەهاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی سینەمای هەولێر، ئێوارەی دوێنێ لە هۆڵی سینەما (سالم)ی شاری سلێمانی، بەئامادەبوونی ژماڕەیەکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەردۆستان، بەڵگە فیلمی (خازر)ی نمایشکرا، بەڵگە فیلمی خازر لە ئامادەکردن و دەرهێنانی هونەرمەند نزار مامەیە، جێی ئاماژە پێکردنە پێشووتر ئەم بەڵگە فیلمە لەشاری هەولێر نمایشکرابوو پێشوازییەکی زۆری لێکرا، بۆیە هاوڵاتیان داوایانکرد لەشاری سلێمانیش نمایش بکرێت.