پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، بە بڕیاری پارێزگاری هەولێر، ئەو ڕێستورانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها دەكرد، داخرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 19/11/2024، پارێزگای هەولێر ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە، تێیدا هاتووە: “دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بە بڕیارى پارێزگارى هەولێر، ئەو ڕێستورانتەى لە هەولێر بانگەشەى فرۆشتنى جۆرێک خواردنی بە ناوى پیرۆزى کوردستان بە نرخێکى گرانبەها و ئێجگار بەرز دەکرد، بە هۆى پابەندنەبوونى بە یاسا و ڕێنوێنییەكان داخرا.”