
چه‌ند شه‌قامێك له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان داده‌خرێن و له‌وباره‌یه‌وه شاره‌وانی و هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگاداری بۆ شۆفێران بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شممه 10ی 11ی 2024، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، سبه‌ی دووشەممە بە مەبەستی تەواوکردن و قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی نێوان پێنجی حەسارۆک و هەشتی حەسارۆک، بۆ ماوەیەکی کاتی، ئەو شەقامە دادەخرێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، داواکارین لە شۆفێران بۆ هاتووچۆی رۆژانە شەقامی تر بەکار بهێنن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر ئاگادارییه‌كی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە كه سبه‌ی دووشه‌ممه 11ی 11ی 2024 چوارڕیانی برایەتی نزیک مارکێتی ئایە (ناسراو بە چوارڕیانی کۆک) لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانی سێ کاری نۆژەنکردنەوەی بۆ ده‌كرێت (ڕنین و قیرتاوکردنەوە)، بۆیه چوارڕیانەکە بۆ ماوەی حەوت ڕۆژ داده‌خرێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، سەرەتا کاری ڕنین (قشط) ئەنجام دەدرێت کە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و پاشان کاری قیرتاوکردنەوە بە چینی بایندەر ئەنجام دەدرێت کە ئەویش ماوەی سێ ڕۆژ دەخایەنێت.
هاتوچۆی هه‌ولێر داوا لە شوفێران دەکات ڕێگای جێگرەوە بەکار بهێنن تا کاری نۆژەن کردنەوەکە تەواو دەبێت.