گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی ھەرێمی کوردسنتان ئاشکرای کرد، تا کۆتایی ساڵی 2026 کارەبای 24 کاتژمێری بۆ تەواوی ھاووڵاتییان دابین دەکرێت کە بەھۆیەوە فشار لەسەر بەکارھێنانی کارەبا، کەم دەبێتەوە.
ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: “وەک تاقیکردنەوەیەک لە ئێستادا کارەبای 24 کاتژمێری بۆ چەند گەڕەکێکی شاری ھەولێر دابین کراوە و کاریش لەسەر چەند گەڕەکێکی دیکە دەکرێت. ئەگەر ههوڵهكهمان سەرکەوتوو بێت ھەوڵ دەدەین تا کۆتایی ساڵی 2026 لە تەواوی ھەرێمی کوردستان جێبەجێی بکەین”.
ههروهها گوتیشی:” لە ئێستادا توانای بەرھەمھێنانی کارەبا نزیکەی سێ ھەزار و 500 مێگاواتە کە ڕۆژانە ( 14 بۆ 16) کاتژمێر کارەبا دهدرێت، بەڵام خواست لەسەر بەکارھێنان گەیشتووەتە نزیکەی چوار ھەزارو 500 مێگاوات، بۆیە پێمانوایە بە دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری، خواستی بەکارھێنان کەم دەبێتەوە”.
جێبەجێکردنی ئەو بەرنامەیە لەلایەن وەزارەتی کارەباوە، دوای فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھات کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بڕیاری دا دەبێت پڕۆژەی دابینکردنی 24 کاتژمێری ڕووناکی، لە تەواوی ھەرێمی کوردستان بە ھاوتەریبی جێبەجێ بکرێت.