هونەرمەند هاناو باقی
خەبات: ئەحمەد تاریق:- هاناو باقی گۆرانیبێژ خه‌ڵكی هه‌ورامانی مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتە، ساڵانێكه خه‌ریكی كاری هونه‌رییه و توانیوویه‌تی چه‌ند به‌رهه‌مێكی تایبه‌ت پێشكه‌ش بكات، لەلێدوانێکدا بۆ خەبات گوتی: كاركردنی خانمان له بواری هونه‌ریدا زۆر سه‌ختتره له کارکردنی پیاوان لەبواری هونەر، چونكه ده‌بێت سێ هێنده‌ی پیاوان زه‌حمه‌ت بكێشن و به‌ربه‌ستی زۆریان بۆ دێته پێشه‌وه، ده‌بێت هه‌وڵبده‌ن تا ئه‌م هه‌موو به‌ربه‌سته نه‌مێنێت، جگه له‌مه له ئێران ڕێگه‌ی میوزیك و گۆرانی زۆر سه‌خت و قورسه، چونكه خانمان بۆیان نییه گۆرانی بڵێن، ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌یكه‌ین ده‌بێت ڕووبه‌ڕووی زۆر شت ببینه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خۆم له منداڵییه‌وه حه‌زم له هونه‌ر بووه، بۆیه ناتوانم له خۆمی دوور بكه‌مه‌وه، ئه‌گه‌ر كه‌م و كورتییه‌كیشمان هه‌بێت، پێویسته خه‌ڵك بزانن به‌سه‌ختی گه‌یشتووینه‌ته ئه‌م ئاسته‌ی هونه‌ر. سەبارەت بەهەڵبژاردنی تێکستی گۆرانییەکانی گوتیشی: زیاتر ئه‌و گۆرانییانه هه‌ڵده‌بژێرم كه له ناخ و هه‌ستی خۆم نزیك بێت.