خەبات: وریشە عومەر:- بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بەئامادەبوونی محەمەد كوردۆ یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی و ژمارەیەك لە هونەرمەندان و ڕۆشنبیران، دووەمین پێشانگەی تایبەتی هونەرمەندی سوریالیزمی (ئاوێزان عوسمان)ی بەناونیشانی (ئۆپێرای چاوەكان) كردەوە.
پێشانگاكەدا كە لەلایەن بەشی هونەری شێوەكاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانییەوە لە ٢/١١/٢٠٢٤ لە گەلەری مۆزەخانەی سلێمانی كرایەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت، محەمەد كوردۆ وێڕای پیرۆزبایی لە هونەرمەند خاتوو ئاوێزان، داوای لە بەشی هونەری شێوەكاری كرد كە بەردەوام بێت لە كردنەوەی ئەم جۆرە پێشانگەیانە و ئاسانكاریی و هاوكاریی هونەرمەندان بێت.