یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی، گیانلەدەستدانی یەکێک لە یاریزانە پێشووەکانی لە ئەنجامی ئەو لافاو وێرانکەرەی وڵاتەکەی گرتەوە، ڕاگەیاند، خۆسێ کاستیلێخۆ (28 ساڵ) کە تا تیپی خوار 19 ساڵان یاری بۆ یانەی ڤالێنسیا کردووە، لە نێو ئەو 200 کەسەدا بووە، کە بەهۆی لافاوەکەوە گیانیان لەدەستداوە، لە بەیاننامەکەی یانەکەدا هاتووە: نیگەرانین بە گیانلەدەستدانی خۆسێ کاستیلێخۆ، کە بووە قوربانی لافاوەكەی ئیسپانیا، هێشتا زۆرێک لە شەقامەکان بەهۆی کەڵەکەبوونی ئۆتۆمبێل و پاشماوە داخراون، ئەمەش لە هەندێک حاڵەتدا وایکردووە دانیشتووان لە ماڵەکانیاندا گیریان خواردبێت، هەندێک شوێنیش بەدەست نەبوونی کارەبا و ئاو و پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانەوە دەناڵێنن.