دۆریڤاڵ جونیۆری ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل، نەیماری یاریزانی یانەی هیلالی لە ڕیزی هەڵبژاردەكەی بۆ هەردوو یاریی ڤەنزوێلا و ئۆرۆگوای دوورخستەوە کە بڕیارە لە 14 و 19ی ئەم مانگە لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 ڕووبەڕوویان ببێتەوە، سەرەڕای ئامادەیی و گەڕانەوەی ئەو یاریزانە، هەڵبژاردەی بەرازیل لە پاڵاوتنەکانی ئەمریکای باشوور پلەی چوارەمی گرتوەە و بە شەش خاڵ لە دواوەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین دێت كە لە پلەی چوارەمە، جێی باسە شەش هەڵبژاردەی پێشەوەی ڕیزبەندییەكە ڕاستەوخۆ سەردەکەون بۆ مۆندیالی 2026.