سه‌رۆك بارزانی و ویستی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی نیشتمان

239

د. دڵشاد محه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان
زانست و ئیپی جێنەتیک دەڵێت؛ سەرۆک مەسعود بارزانی، کە کەنزی وڵات و مەرجەع و بیر و باوەڕ و و ڕابەر و سەرۆک و باوکی میللەتە، مێژوو شانبەشانی زانست، ئەوەی سەلماندووە، واتای (ئێپێ جێنێتێگ) واتە گۆڕانکاری لە (هێستۆنی) خانەکان ڕوو دەدات کە بەرپرسە لە سیفەتەکانی مرۆڤ، مەبەست لە (ئێپی جێنەتیک) واتە (مەسیلەیشن و ئەسیلەیشن) بەسەر هیستۆنی خانەکاندا دێت.

زاناکان سەلماندوویانە کە چۆن ( ئێپی جێنێتیک) بۆ نەوەکان دەگوازرێتەوه‌.
بۆنموونە:
– وادنیگتۆن ( wadington) لە ساڵی 1918 باسی گواستنەوەی سیفاتەکانی کردووە بۆ نەوەکان.
– جێمسۆڵد (gemsolds) 1954 باسی گواستنەوەی سیفەتەکانی کردووە بۆ نەوەکان.
– دێنس و مەگێرت(deans – magert) 2018 پشگیریی هەردوو بیردۆزەکەی کرد.
هەربۆیە مرۆڤی کامڵ دەبێت لە ڕووی زانسییەوە سیفەتی بیڵۆنگتوی هەبێت، بۆی پێویستە ڕێنمایی و ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆک و ڕابەر و مەرجه‌عمان سەرۆک بارزانی جێبەجێ بکەین کە خاوەنی سیفەتی خۆنەچەماندن و ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانە.

ئەگەر چاوێک بە مێژوودا بخشێنینەوە، ئەوەمان بۆ ڕوون دەبێتەوە کە بیروباوەڕ و مەبدەئی شۆڕشەکانی بارزان، هەمیشە ویستی ئەوەیان هەبووە، کە نیشتمان ئاوەدان بکەنەوە، ئەم ئاوەدانکردنەوەی نیشتمانە و خیانەت نەکردن لە بیروباوەڕ و شۆڕشەکانی بارزان وا دەکات کە (هێستۆنی) خانەکانیان هەڵگری ئەو سیفەتانە بێت، ئەمەش لە ڕووی زانستییەوە و ( ئێپی جێنەتیکەوە ) لە نێوان نەوەکاندا دەمێنێتەوە! بۆ نموونە شۆڕشەکانی بارزان، لەسەر دەستی شێخ عەبدولسەلامەوە دەست پێدەکات تا شەهیدبوونی، پاشان شێخ ئەحمەد بارزانی جێگای گرتەوە لە ساڵی۱۹۳۱ ڕابەرایەتی (شۆڕشیی یەکەمی بارزانی کرد)، مستەفا بارزانی ساڵی 1945 ڕابەرایەتی (شۆرشی دووەمی بارزانی) کرد.

ئەو پاڵەوانەتییە و لە سەنگەری پێشەوە و گیانبەخشین و ڕێبازی بارزانی، وەک شاخ بە خۆڕاگری دەمێنێتەوە لەناو بنەماڵەی بارزان، دواتر بە (ئێپی جێنێتیک) دەگوازرێتەوە بۆ سەرۆک مەسعود بارزانی، ئەگەر سەرنجێک بدەینە مێژووی سەرۆک مەسعود بارزانی دەبینین زیاتر لە نیوەی تەمەنی پێشمەرگە بووە و تا ئێستاش هەر پێشمەرگەیە، هەروەک چۆن لە بەرەکانی پێشەوەی جەنگ دەمایەوە، تا دەستی داعش نەگاتە میللەتەکەمان، کە زیاتر لە چه‌ند مانگ لە بەرەی شنگال مایه‌وه‌ تا برایان و خوشکانی ئێزدیمان لە دڕەندەترین ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بپارێزێ. هەروەها برایان و خوشکانمانی لە پارچەکانی تری کوردستان بەرانبەر ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بە یارمەتیدانی مه‌عنەوی و مادی و لۆژیکی و ناردنی پێشمەرگە پاراست.

هەروەها ساڵانی ١٩٩١-١٩٩٢ گەورەترین ناوەندی ((زانستی و تەندروستیی ئەکادیمی)) دادەمەزرێنێ کە کەمترین داهاتی لەبەردەست بوو، هەروەک چۆن لە شاخیش لە خەمی تەندروستیی پێشمەرگە و هاووڵاتییان بووە، هێزێک و باوەڕێک سەرۆک بارزانی ڕابەر و مەرجەعی بێت، وەک شاخ خۆڕاگر دەبێت، وڵاته‌كه‌ی دەپارێزێت و هەرگیز نابەزێت و ناکەوێ.