سەلام عەبدوڵڵا
عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه كه‌مترین سه‌رژمێریی كردووه له مێژووی خۆیدا، دوا سه‌رژمێریی له ساڵی 1997 كرا‌و پاش ئه‌وه چه‌ندین هه‌وڵدرا له ساڵی (2005)ـه‌وه كه سه‌رژمێری له عێراق بكرێ، به‌ڵام به پاساوی سیاسی و ئه‌منی و نه‌گونجانی بارودۆخ كه هیچ بنه‌مایه‌كی ڕاستیشی نه‌بوو، نه‌كرا.
یه‌كێك له‌و پاساوانه‌ی حكوومه‌تی عێراقی وه‌ك وه‌زاره‌تی پلاندانانی عێراق ده‌یووت ناكۆكی نێوان عه‌ره‌ب و كورد بوو سه‌باره‌ت به مادده‌ی (140)ی ده‌ستوور كه ده‌بوو بارودۆخ له كه‌ركووك (ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترا ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان) ئاسایی بكرێته‌وه، ئینجا سه‌رژمێری گشتی دانیشتووانی عێراق بكرێت كه ئه‌وه‌ش به بۆچوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وان نه‌بوو، چونكه ئه‌و ڕاستییه‌یان ده‌زانی كه زۆرینه‌ی دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه سه‌ره‌ڕای سیاسه‌تی به (ناوی ڕاگواستنی كوردانی زۆره ملی هه‌ر دڵنیا نه‌بوون كه زۆرینه‌ی به‌ده‌ست بهێنن، بۆیه له ماوه‌ی ئه‌م (27) ساڵه‌دا له‌مپه‌ر له دوای له‌مپه‌ریان ده‌خسته به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی ئه‌و سه‌رژمێرییه.
به‌ڵام ئێستا به‌تایبه‌تی دوای داگیركارییه‌كه‌ی (16)ی ئۆكتۆبه‌ر و ڕاونان و ڕاگواستنی كوردانی ئه‌و ناوچه به‌شێوه‌یه‌ك زیندوو كرایه‌وه كه زۆر مه‌ترسیدارتر بوو له زه‌مانی به‌عس به‌جۆرێك كه تا ئێستاش به‌شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان به‌رده‌وامه، چونكه ئه‌وه‌تا ڕۆژانه هێرشی عاره‌بی هاورده كه له‌لایه‌ن گرووپی جیاجیای حه‌شد و سوپاوه پشتیوانی ده‌كرێت به‌رده‌وامه و به‌لێشاو عه‌ره‌ب له شاره عه‌ره‌بییه‌كانه‌وه له كه‌ركووك و ده‌ورووبه‌ری نیشته‌جێ ده‌كرێت.
ئێستاكه حكوومه‌تی عێراق دڵنیایه له بردنه‌وه له كه‌ركووك و ناوچه دابڕاوه‌كاندا بۆیه په‌له‌یه‌تی بۆ ئه‌و سه‌رژمێرییه، ئێستاكه حه‌وت ساڵ به‌سه‌ر (16)ی ئۆكتۆبه‌ردا تێده‌په‌ڕێت حكوومه‌ت په‌له له سه‌رژمێریی ده‌كات به‌و هیوایه‌ی واقیعێكی ناڕه‌وا به‌سه‌ر كوردانی ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت و به یاسا له‌مه‌ودوا عه‌ره‌ب بكاته زۆرینه و كورد و توركمانیش كه‌مایه‌تی.
بۆیه پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم نه‌چێته ژێرباری ئه‌و پڕۆسه‌یه تا دڵنیا نه‌بێت له‌وه‌ی كه ته‌نیا خه‌ڵكی ڕه‌سه‌نی ئه‌و ناوچانه كه سه‌دان و بگره زیاتر ساڵه له‌وێ ده‌ژین و به‌ڵگه‌نامه‌ی فه‌رمییان له‌ده‌ستدایه ده‌بێت ده‌نگ بدات و هاورده كراوه‌كانیش، ئه‌وانه‌ی پارێزگاری پێشووی كه‌ركووك به‌زۆره ملی و نایاسایی جێگیریی له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری كردوون ده‌بێ له شاره‌كانی خۆیانه‌وه ده‌نگ بده‌ن و سه‌رژمێر بكرێن یان له فۆڕمه‌كه‌دا ئاماژه به شوێنی دانیشتنی پێشوویان دیاری بكرێ و له‌سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌ی (140) هه‌ژمار نه‌كرێت، ده‌نا له ئێستاوه ئێمه له‌و پڕۆسه‌یه‌دا دۆڕاو ده‌بین و، ئه‌و ناوچانه له‌ده‌ست كورد ده‌رده‌چێت، ئه‌م داوایه ناوچه‌كانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ریشی ده‌گه‌ڕێته‌وه.