ئەمڕۆ دوایین وادەی وەرگرتنی تانەی لایەنە سیاسییەكانە بۆ ئەنجامی كۆتایی و فەرمیی هەڵبژاردنی 20ی ئۆكتۆبەری كوردستان.
بەپێی بریاری کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 3/11/2024، دوایین وادەیە لە بەردەم لایەنە سیاسیەکان بۆ لێدانی تانە لە ئەنجامی کۆتایی دەنگدانی پەرلەمانی کوردستان.
ئەمڕۆ تا کاتژمێر 03:00ی ئێوارە، تانەی لایەنە سیاسییەکان وەردەگیرێت و دوای ئەو كاتە، ھیچ تانەیەک وەرناگیرێت.