لە کەمپینی هەڵبژاردنەوە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان

128
جەبار عەبدوڵڵا
هەڵبژاردنی خوولی شەشەمی پەرلەمان کۆتایی پێهات و پارتی وەک هەموو جار بووە براوەی هەڵبژاردن و بە جیاوازییەکی گەورە پێش لایەنەکانی تر کەوتووە و خاوەندارێتی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی وەرگرتەوە، وتەیەکی سەرۆک بارزانی هەیە کە دەڵێ: «پارتی داربەڕووا کوردستانێیە نە بسۆتنێ؛ نە ببڕینی لەناو ناچێ»، ئەم وتەیە بەڵگەیە کە هەموو لایەنەکان ئەوە بزانن کە پارتی بڕیاردەدات و هەر پارتی حاکمی ڕاستەقینەی گەلی کوردە، دوای مانگێک لە کەمپینی هەڵبژاردنەکان و بانگەشەکردن بۆ سەرکەوتنی لیستی 190ی پارتی، دواجار بە ڕابەرایەتیی مەرجەعی کورد و کوردستان پارتی دەنگی یەکەمی هەرێمی کوردستانی مسۆگەر کرد، ئەو لایەنانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردن هەڕەشەیان لە پارتی دەکرد، ئیستا بۆیان ڕوونبوویەوە کە پارتی خاوەنی جەماوەرێکی دڵسۆز و خۆڕاگرە، نە هەڕەشە ناوخۆیییەکان و نەدەرەکییەکان ناتوانن پارتی لەو حەجمە گەورەیە کەم بکەنەوە یاخود بیوەستێنن، پارتی بۆ خزمەتکردنی گەلی کورد دروست بووە، نەک خیانەت لە خاک و نیشتمانەکەی بکات، هەموو ئەو لایەنانەی لە هەلبژاردندا بەژداربوون، دژی پارتی پیلانیان داڕشتبوو، خواستیان کەنارخستن و سنووردارکردنی تواناکانی پارتی بوو، ئەمەش هاوئاراستەیە لەگەڵ خواست و هیواکانی داگیرکەران بۆئەوەی خاک و خەڵکی کوردستان کۆیلە و ژێردەستە بکەن، بەڵام بە هیممەت و دەنگی دۆست و لایەنگر و ئەندام و کادیرانی ئەو خەونەی خائین و خۆفرۆش و داگیرکەران نەهاتەدی و پارتی هەر بە پێشڕەوی گەل و وڵات مایەوە.
ئەوەی گرنگە بەلای پارتییەوە بەرگری و پارێزگارییە لە قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەو نیشتمانە دروست بووە.
سەرکەوتن و پێشڕەوی پارتی لە هەڵبژاردنی ئەم جارەدا، هەڵبەت ئەرک و خزمەتی پارتی بەرانبەر خەڵکی کوردستان زیاتر دەکات. مەسرور بارزانی لە کابینەی نۆیەمدا بەردی بناغەیەکی پتەوی دانا کە کاریگەری و دەرهاویشتەکانی لە کابینەی دەیەمدا ڕنگدانەوەی باشتری دەبێت، ئەوەی شەرم و شوورەییە بۆ ئەو لایەنانەی لە هەڵبژاردن بە زمانێکی زبر بانگەشەیان لە دژی پارتی دەستپێکرد و دواتریش دەگەڕێنەوە سەری بڵند بۆئەوەی بەشدار بن لە کابینەی دەیەمدا.