پێنجشەممە، 31ی تشرینی یەکەمی 2024، کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکانی کۆتایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی کردەوە، بۆ ئەوەی هەر لیسی و کاندیدێک کە بە ئەنجامەکان ڕازی نییە، بتوانێت لەو ماوەیەی دیاری کراوە، تانە لە ئەنجامەکان بگرێت.

بە گوێرەی ئەو ماوەیەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دیاری کردووە، لە ئەمڕۆوە تا یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو، کە دەکاتە 3ی تشرینی دووەمی 2024، کۆمیسیۆن دەرگای تانەدان لە ئەنجامەکانی کۆتای هەڵبژاردنەکان داناخات.