کارلۆ ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەری یانەی ڕیال مەدرید، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بردنەوەی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری جیهان بۆ ساڵی 2024، لە میانی ئاهەنگی خەڵاتکردنی خەڵاتەکان لە پاریس، ئەنچیلۆتی لەڕێگەی پۆستێکەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام سوپاسی خێزانەکەی و سەرۆکی یانەکە و یاریزانانی تیپەکە دەکات، بەتایبەتی ڤینیسیۆس جونیۆر و کارڤاخال.
ئەنچیلۆتی سەرکردایەتی یانەی ڕیال مەدریدی کرد بۆ بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی گرنگ لەمساڵدا، دیارترینیان خولی ئیسپانی و چامپیۆنزلیگ بوو، پێش ناوە گەورەکانی تری وەک لویس دی لافونتێ، پیپ گواردیۆلا، خاسبی ئەلۆنسۆ، لیۆنێل سکالۆنی و جیان گاسپێرینی کەوت، ئەنچیلۆتی لە غیابی شاندی ڕیال مەدرید خەڵاتەکەی پێدرا، کە ریال مەدرید تەواوی مەراسیمەکەیان بایکۆت کردبوو.