
ئەستێرەی ئیسپانی جیرارد پیکێ کاپتنی پێشووی یانەی بەرشەلۆنە هێرشی کردە سەر شاکیرای گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی هاوسەری پێشووی و تۆمەتباری کرد بە درۆکردن و چەواشەکردنی ڕای گشتی و میدیاکان سەبارەت بە پەیوەندیی نێوان ئەو دوو ئەستێرەیەی پێشوو و پاڵنەرەکانی جیابوونەوەیان.
پیکێ لە لێدوانەکانیدا بۆ ڕۆژنامەی «ئاس»ی ئیسپانی گوتی: من هەمیشە زۆر ئارام بووم، لە کۆتاییدا شاکیرا ڕاستییەکانی وەک خۆی نەگوت، ناتوانم کۆنتڕۆڵی ئەو شتانە بکەم کە لە میدیاکان دەگوترێ، ناچارم وەڵامی بدەمەوە.
پیکێ درێژەی بە قسەکانی دا و جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی ئەوەی فێڵی لێکردووە لێی جیابووەتەوە، ئەمەش ڕاست نییە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی چیتر بەرگەی گوێگرتن لە هیچ هەڵەیەکی دیکەی لێرە و لەوێ لەڕێگەی میدیاکانەوە نەگرتووە.
پیکێ ئەو قسانەی ڕەتکردەوە کە ئەو ئەستێرە گۆرانیبێژە بەناوبانگە گوتوویەتی کە لەگەڵ خۆشەویستەکەی کلارا شیا ژیانێکی خۆش بەسەر نابات و دەڵێت: باشترین شت ئەوەیە کە لە کۆتاییدا لەلایەن ئازیزانم و خێزانەکەم و هاوڕێکانمەوە دەورە دراوم و کەسانێک کە بەڕاستی دەتناسن دەزانن تۆ کێیت و چی دەکەیت و ئەمەش ئارامییەکی زۆرم پێدەبەخشێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، زۆر دڵخۆشم، کاتێکی خۆش بەسەر دەبەم و هەست بە ئیمتیاز دەکەم، ئەو ژیانەی کە هەمبووە، توانیم بۆ ماوەی زیاتر لە بیست ساڵە یاری بۆ یانەکەی ژیانم بکەم، شتێکی نایاب بوو خێزانەکەم، هاوڕێکانی تەواوی ژیانم، و ئەوانەی لە ڕۆژانی خوێندنمدا بوون کە تا ئێستاش هەم.