ئەستێرەی ئەڵمانی لوکاس پۆدۆلسکی مەترسی ئەوەی لەسەرە کە لەلایەن شاری (کۆڵن)ەوە سزا بدرێت بەهۆی داگیرساندنی یارییە ئاگرینەکان لە یارییەکەی لە 10ی تشرینی یەکەمدا.
گوتەبێژی پۆلیس بە ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی (DPA)ی ڕاگەیاندووە، “ڕاپۆرتێکمان تۆمارکردووە سەبارەت بە پێشێلکردنی یاسا لەلایەن پۆدۆلسکیەوە کە لە ڕێگادایە بۆ ئیدارەی شارەکە”.
دوای ماڵئاواییکردن لە یاریگای یانەکەی پێشووی کۆڵن، پۆدۆلسکی لەگەڵ هاندەران ئاهەنگی گێڕا و یارییە ئاگرینەکانی بەدەستەوە بوو.
ئەو وێنەیە ڕاستەوخۆ لە تەلەفزیۆنەوە پیشاندرا و وێنەی ئەو لە کاتی ئاهەنگگێڕانەکەیدا لە سۆشیال میدیاشدا بڵاوکرایەوە.