جینا شوماخەر، کچی ئەفسانەی فۆرمۆلا یەک مایکل شوماخەر، دوای ئەوەی لەم مانگەدا هاوسەرگیری لەگەڵ یان بێتکە کرد، بڕیاریدا ناوی کۆتایی خۆی بگۆڕێت بۆ بێتکە.
لای خۆیەوە ویلی وێبەر کە بەڕێوەبەری مایکل بوو، سەرسوڕمانی و ڕەتکردنەوەی خۆی لە بڕیارەکەی بۆ وازهێنان لە ناوە ناسراوەکەی شوماخەر دەربڕی.
وێبەر پێی وایە دەبوو جێنا ناوی بنەماڵەی باوکی وەک شەرەفی باوکی بهێڵێتەوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە مایکل لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەدا ئامادە بووە و ئەمە یەکەم دەرکەوتنی گشتی بووە لە دوای برینداربوونی سەری لە ساڵی 2013، تا ئێستا باری تەندروستی شوماخەر نادیارە، چونکە خێزانەکەی ڕەتیدەکەنەوە ئەو وردەکارییانە ئاشکرا بکەن.