خەبات: مسلم دۆله‌مه‌ری:- هونه‌رمه‌ند ئەحمەد یه‌حیا زاخۆیی له دیدارێکدا بۆ خەبات، دڵخۆشی خۆی بۆ ئەو ئازادی و ئاوه‌دانییەی لە كوردستان هەیە دەردەبڕێت و دەڵێت: خه‌بات و قوربانیدان و خوێنی شه‌هیدانمان به‌فیرۆ نەڕۆشت کە لەپێناو ئەو ئارامییەی ئەمڕۆ پێیگەیشتین، هەروەها گوتیشی: من وەک هونەرمەندێک نزیكه‌ی بیست ساڵه خزمه‌ت به هونه‌ر و نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌كه‌م ده‌كه‌م، ئەوەی دەیبینم تەنها پارتییە بینیووه كه هاوكار و پاڵپشتی هونه‌رمه‌ندان بووە، هه‌میشه خەمخۆری ڕاستەقینەی هونه‌رمه‌ندان بووە بۆ زیاتر پێشخستنی هونه‌ری كوردی هەموو لایه‌كه‌وه.