شاخه‌وان برایم عه‌بدوڵڵا
گرفتێكی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی كوردی ئه‌وه‌یه، هێشتا له مانای هه‌ڵبژاردن تێنه‌گه‌یشتوون، ئه‌و ڕه‌گه‌زه‌ی دیموكراسی وه‌ك كوده‌تایه‌ك بۆ ڕاماڵینی پارتی و داموده‌زگه شه‌رعیه‌كانی وڵات ده‌بینن و ده‌خوازن به‌هۆیه‌وه بچنه سه‌ر كورسیی حوكمڕانی، گه‌یشتن به كورسیی حوكمڕانی بۆ هه‌ر حیزبی سیاسی نه‌نگی نییه، مافێكی دیموكراسییانه‌ی خۆیه‌تی له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه پێی بگات، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كوردستان له دیموكراسی و ڕه‌گه‌زی هه‌ڵبژاردن تێنه‌گه‌یشتوون و په‌له‌ی گه‌یشتن به كورسییه‌كه و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونیان هه‌یه، بۆیه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن هه‌ڵبژاردن بكه‌نه شمشێرێك و جه‌سته‌ی پارتی پێ هه‌ڵدڕن و كۆتایی به هه‌موو شتێكی ئه‌و وڵاته‌ش بهێنن.
له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، به دیاریكراوی له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن، سه‌رجه‌م حیزبه كوردییه‌كان له‌ژێر چه‌تری بانگه‌شه‌ی یه‌كێتیدا، جاڕی هه‌ڵدڕینی جه‌سته‌ی پارتییه‌كانیان ده‌دا! یه‌كێك ده‌یگوت ده‌یڕووخێنین و ئه‌وی دیكه ده‌یگوت ڕایانده‌گرین و ئیتر به‌سه و نازانم ده‌یان دروشمی دیكه‌ی تینوو به خوێنی پارتییه‌كان سپۆنسه‌ر ده‌كران و میدیاكانیان داگیر كردبوو، ئێمه‌ی پارتییه‌كانیش كاتێك ئه‌و دروشمانه‌مان ده‌بینی و ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونیانه‌ی له دژمانیان په‌رپا كردبوو، ده‌تگوت له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا شه‌ڕه شمشێر ده‌كه‌ین نه‌ك چووبێتینه ناو پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه!
ئه‌و شه‌ڕه ده‌روونی و میدیاییه‌ی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا، له دژی پارتییه‌كان، به پاره‌یه‌كی زۆر به‌رپا كرا، ئه‌گه‌ر پارتی حیزبێكی تۆكمه و باوه‌ڕی به‌خۆی و به ئیراده‌ی ئه‌ندام و لایه‌نگرانی نه‌بووایه، ئێستا هه‌زاران شمشێر له جه‌سته‌ی ئێمه‌ی پارتییه‌كان درابوو، به‌ڕاستی ئه‌وه‌ی ئه‌مجاره له دژی پارتی كردیان، هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن نه‌بوو، دژایه‌تییه‌كی ئاشكرا بوو له شێوه‌ی كوده‌تایه‌كدا، گه‌له‌كۆمه‌كی بوو، به‌ڵام پارتییه‌كان به ئیراده‌وه سه‌ركه‌وتن.
پارتییه‌كان وه‌ك چۆن دركیان به نیه‌تی هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه‌كه كردبێت، له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی گوتاری زبر به گوتاری زبر بده‌نه‌وه، هه‌مووان پێكه‌وه، چوونه‌وه ناو جه‌ماوه‌ر و به ته‌واوه‌تی شۆڕبوونه‌وه بۆ قووڵایی ده‌نگده‌رانی پارتی و هاووڵاتییانی كوردستان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كارنامه‌ی پارتی تاكه كارنامه بوو كه ده‌نگده‌ری كوردستان ده‌یانبینی و ده‌یانزانی پارتی چیان بۆ ده‌كات، ئه‌وانی تر هه‌موویان خه‌ریكی شمشێر هه‌ڵكێشانه‌كه و شه‌ڕه‌گوتار و ڕووخاندنی وڵات بوون، سه‌رئه‌نجام خه‌ڵكی كوردستان پارتییان هه‌ڵبژارده‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان و سه‌روماڵ و داهاتوویان بپارێزن و ڕێگریان له ناسه‌قامگیری كرد. به‌ڕاستی ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌كانی دژه پارتی هه‌ڵیانگیرساند، پێش ئه‌وه‌ی پارتی ترسی لێی هه‌بێت، هاووڵاتییانی كوردستان خۆیان ڕه‌تیان كرده‌وه و داهاتووی وڵاته‌كه‌یان نه‌دایه ده‌ست چاره‌نووسێكی نادیار كه بانگه‌شه‌ی ڕووخاندنی وڵاتیان ده‌كرد، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا سندووقه‌كانیان زه‌رد كرد.
پێش هه‌ڵبژاردن ده‌یانگوت ئه‌مجاره پارتی ده‌سڕینه‌وه، چونكه ته‌زویر ناكرێت، ده‌ی به ئاره‌زووی ئۆپۆزسیۆنی كوردی، هه‌ڵبژاردن له‌لایه‌ن كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقه‌وه كرا و پارتیش نه‌ك هه‌ر نه‌سڕدرایه‌وه، ده‌نگه‌كانیشی زیادی كرد و تووشی شۆكی كردن! ئێستا ده‌یانه‌وێت گومان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كان دروست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی گه‌ڕێكی دیكه‌ی ئاڵۆزی له كوردستان دروست ببێته‌وه و گرفت بۆ هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت و شه‌ڕعیه‌تدان به دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه ئه‌مجاره كه‌س گوێ له‌و هاتوهاواره‌یان ناگرێت، خه‌ڵكی كوردستان په‌له‌ی ئه‌وه‌یانه زووتر كابینه‌ی ده‌یه‌م دروست بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌قامگیری و گه‌رێكی دیكه‌ی ئاوه‌دانی له كوردستان بێته كایه‌وه.
هاونیشتمانییان له‌وه تێگه‌یشتوون، ئۆپۆزسیۆنی كوردی ته‌نانه‌ت حه‌ز ناكه‌ن كوردستان ئاوه‌دان ببێته‌وه و سێكته‌ره خزمه‌تگوزارییه‌كانی ببووژێنه‌وه، بۆچی؟ ئه‌وان بوون و هه‌ژموونی خۆیان له‌وه‌دا ده‌بیننه‌وه گرفتی جۆراوجۆر له وڵاته‌كه‌ماندا هه‌بێت، كاره‌با نه‌بێت، ئاو نه‌بێت، پڕۆژه جێبه‌جێ نه‌كرێت، مووچه نه‌بێت و پێگه‌ی كوردستان له به‌رانبه‌ر به‌غدا لاواز ببێت! ئه‌و گرفتانه وه‌ك چه‌كێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنن، باوه‌ڕ ناكه‌م ئه‌و جۆره ئۆپۆزسیۆنه نابه‌رپرسه له هیچ كوێیه‌كی جیهاندا هه‌بێت!