خەبات: مسلم دۆڵەمەری:- هەر لە سەرەتای بەرپابوونی شۆڕشی یەکەمی بارزان تاکو ئێستا مێژوو گەواهیدەری ئەو ڕاستیەیە کە چ کاتێک پارتی بوونی هەبوبێت و بەهێزبووبێت ئەمن و ئاسایش و پێکەوە ژیان و ئاوەدانی بەرقرارو ئایندەی کوردستانیان ڕۆشن و پێگەی نەتەوەیی کوردیش لە تەواوی جیهان سەنگداربوە , هەر بۆیە ئێستا کوردستانیان لە تەواوی کوردستان لەم ڕاپۆرتەماندا باس لە گرنگی سەرکەوتنی پارتی دەکەن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بۆ مانەوەی ئەم ئەمن و ئاسایش و پێکەوە ژیانەی کە ئێستا لە سایەی پارتی لە کوردستان بەرقرارە .

سەرەتا هۆزان اسماعیل گوتی : یەکێک لە گرنگترین سێکتەرەکانی ژیان بریتیە لە بوونی ئەمن و ئاسایش بۆ هەر تاکێک لە هەروڵاتێک بێگومان لە سایەی پارتیمان و دڵسۆزی و بەهێزی سەرۆکی هێژامان ئەمن و ئاسایشێکی تەواو لە کوردستان بەرقرارە , بوونی ئەمن و ئاسایشیش ڕاستەوخۆ وا دەکات کە ئاوەدانی پەرە بسەنێت و وەبەرهێنانی بیانیش ڕوو لە هەرێم بکەن بۆ ئاوەدانی وخۆشگوزەرانی لە گشت بوارێکدا کە ئێستا لە سایەی پارتیەوە لە تەواوی ناوچەکانی کوردستان بە دی دەکرێت , جگە لەمە ڕەنگدانەوەی دیموکراسی لە سایەی سەرکەوتنی پارتیمان لە تەواوی کوردستان دێتە بەرچاو کە ئەمەش وایکردوە پێکەوە ژیانی هەموو ئاین و نەتەوەیەک لە کوردستان بەبێ جیاوازی بەیەکەوە ژیان بکەن بەتایبەت لە سنووری پارتی چونکە پارتی هەمیشە داکوکیکاری سەرسەختی مافی هەموو پێکهاتەکانی کوردستان بووە بە بێ جیاوازی , لە کۆتایدا دەڵێم پیرۆزبێت سەرکەوتنی پارتیمان لە جەنابی سەرۆکی هێژاو تەواوی دڵسۆزانی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر.

هەروەها نازەنین عزیز گوتی: لە هەموو هەڵبژاردنێک دوو شتی زۆر گرنگ هەیە کە هەرکەسێک بەر لەوەی دەنگ بدات دەبێت بیری لێبکاتەوە , یەکەمیان پرەنسیپ و بنەماکانی ئەو پارتەیە کە دەتەوێت دەنگی پێبدەی , دووەمیان بابەتی تەکنیک و میکانیزمە کە بە چ ڕێگایەک دەتوانیت زۆرترین دەنگ بۆ ئەم پارتە مسۆگەر بکرێت کە متمانەت پێیەتی دەنگی پێبدەی , پارتی دیموکراتی کوردستانیش تاکە پارتی کوردە کە پێویست بوو هەموومان کاری بۆ بکەین و دەنگی پێبدەین , چونکە پارتی بە درێژایی مێژووی خۆی دەستەڵات ئامانجی نەبوە بەلکو گەیشتن بە دەستەڵاتی وەک ئامرازێک بوە بۆ پارتی بۆئەوەی بتوانێت زیاتر خزمەت بە گەل و نیشتمانی بکات , هەر بۆیەشە ئێمەی ئافرەتان دەنگمان بە پارتی داوە چونکە پارتی تاکە پارتی کوردە کە هەمیشە داکۆکیکاری مافەکانی گەلی کورد بەگشتی و ئێمەی ئافرەتان بوە بەتایبەتی , لە سایەی ئەم پارتە ئێمەی ئافرەتان بە تەواوی بە مافە سروشتی و یاساییەکانی خۆمان گەیشتووین و توانیومانە لە تەواوی جومگەکانی حکومی و حزبیشدا خۆمان ببینینەوە.

مامۆستا عەدالەت فاخیر دەڵێت: سەرەتا دەڵێم دووبارە سەرکەوتنی پارتیمان پیرۆزە لە تەواوی ئەندام و لایەنگرە دڵسۆزەکانی پارتیمان , من کە دەنگم بە پارتی داوە پێش ئەوەی بیر لە خۆم بکەمەوە بیرم لە گەلەکەم کردۆتەوە چونکە دەنگدانی من بۆ تاکە کەسێک نەبووە بەلکو بۆ ئایندەی گەلێک و وڵاتێک بووە , بۆیە پێویست بوو دەنگی خۆمان بە پارتێک بدەین کە توانای کۆکەرەوەی هەموو لایەنێک بێت بۆ بنیاتنانی نیشتمانێکی پتەو تاکە پارتی کوردیش کە ئەم توانایەی هەبێت و خاوەن سەرۆکێکی بەهێز و توانا بێت تەنها پارتیە بۆیە هەمیشە پارتیمان سەرکەوتو و خاوەن جەماوەرێکی دڵسۆز و کوردپەروەرە.

ئیسلام سلێمان خدر دەڵێت: ێگومان سەرکەوتنی پارتی لە هەر شوێنێک بوونی ئارامی و تەناهی و پێکەوە ژیان و ئاوەدانیە چونکە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە پەیامی پارتی داکۆکیکردن بووە لە دابینکردنی ئەمن و ئاسایش بۆ تەواوی کوردستان و ئازادی و دیموکراسی بۆ تەواوی ئەو ئاین و نەتەوە جیاوازانەی کە بەدرێژایی مێژوو بە سەربەرزی و ئازادانە لە کوردستان ژیاون ,جگە لەمە بوونی پارتی لە هەر شوێنێک بێت بوونی پرۆژە و ئاوەدانی و خزمەتگوزاری جۆراو جۆر بوە نموونەی ئەم خزمەتانەشمان بریتین لە تەواوی ئەو پڕۆژە ستراتیژیانەی کە ئێستا لە هەولێری پایتەخت بۆ خزمەتی کوردستانیان جێبەجێ کراون و بەردەوامە, بۆیە پڕ بە دڵ پیرۆزبای خۆم ئاراستەی تەواوی ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان دەکەم هیواخوازم سەرکەوتنمان بەردەوام بێت بۆئەوەی ئازادی و ئاوەدانی کوردستان بەردەوام بێت.

زیبا نایف اسماعیل گوتی: زۆرگرنگ و پێویست بوو دەنگ بە لیستی ١٩٠ ی پارتی بدەین چونکە بە درێژایی مێژوو ئەوە سەلمێندراوە کە پارتی بەهێزبێت تەواوی کوردستان بەهێز دەبێت , هەر بۆیە دەنگمان بە پارتی داوە چونکە تەنها پارتیە کە توانیویەتی ببێتە دەنگی ڕاستە قینەی کوردستانیان و بە بیرکردنەوەیەکی نیشتمان پەروەرانە بۆ مافەکانی گەلەکەمان بجەنگێت و داکۆکی لە مافی گەلی کورد بکات, ئێمەی ئافرەتی کورد کە نیوەی کۆمەڵین دایکی نیوەی تریشین بەرپرسیاریەتی ئەوەمان لەسەر شانە کە نەوەکانی دواڕۆژ بەوە ئاشنا بکەین کە تەنها پارتیە پارێزەری قەوارەی هەرێمی کوردستانە , ئێمەی ئافرەتان دەبێ ئەوەشمان لە یاد نەچێت کە دوای ڕاپەڕین بۆ یەکەمجار لە مێژووی کورد سەرۆک بارزانی ڕێکخراوێکی بۆ داکۆکیکردن لە مافی ئافرەتانی کوردستان دامەزراند و گشت دەرگاکانی کردەوە و بەربەستەکانی لابردن لە بەردەم پێشکەوتنی ئافرەتی کورد لە مەیدانی سیاسی و ئیداری ئابوری و کۆمەڵایەتی هتد …لە کۆتایدا پیرۆزبای خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆک بارزانی و گشت ئەندامانی پارتیمان دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنە گەورەکەمان.

نیگار خال هەمزە دەڵێت: لای هەموومان ئاشکرایە کە پارتی وەکو لایەنێکی بەهێزی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی کوردستان توانیویەتی خزمەتێکی زۆر بە کایەکانی ژیانی هاوڵاتیان بکات لە گشت ڕویەکەوە بەتایبەت لە ڕوی دابینکردنی ئەمن و ئاسایشەوە , پارتی بناغەی پێکەوە ژیانی ئاشتیانەیە لە کوردستان و ساڵ بە ساڵ بەرەو لوتکە هەنگاو دەنێت , دەستەڵاتی پارتی بە ئاوەدانی و پێکەوە ژیان و خزمەتگوزاری گشتی و یەکتر قبوڵکرن و ئارامی و ئاسایش و وەبەرهێنان و دەستی کار و پاراستنی شکۆ و کەرامەتی مرۆڤ دەناسرێتەوە و لەوانیتر جیا دەکرێتەوە , بۆیە بەهێزبوون و سەرکەوتنی پارتی ئاوەدانی زیاتر دەکات و ئارامی کوردستان دەپارێزێت و سەقامگیری و خۆشگوزەرانی دەگاتە لوتکەو پاراستنی ئاین و نەتەوە جیاوازەکانیش بەردەوام دەبێت چونکە بارزانی نەمر فەرموویەتی ( شانازیە مرۆڤ خزمەتکاری میللەتی خۆی بێت )

رەمەزان زەکەریا گوتی: مێژووی خەبات و تێکۆشانی پارتی ئەوەی سەلماندوە کە هەرکاتێک پارتی بەهێزبووبێت لە هەڵبژاردنەکان سەرکەوتوبووبێت کە هەمیشە سەرکەوتو بوە ئەمن و ئاسایشی کوردستان لە لوتکەدابوە و هەمیشە ئەو ناوچانەی کە پارتی پاراستویەتی هیچ کەسێک ترسی لە سەرو ماڵی خۆی نەبوە ئەمەش خۆش گوزەرانی تەواوی بە کوردستانیان بەخشیوە , هەمیشە لە ژێر دەستەڵاتی پارتیدا پێکەوە ژیانی ئاین و نەتەوە جیاوازەکان ڕەنگدانەوەیەکی زۆر جوانی هەبووە نمونەش ئەوەیە کە بەسەدان ساڵە لە سنووری قەزای ئاکرێ چەندان گوند هەن کە موسڵمان وکریستیانی تێدا دەژین و بەشێوەیەکی وا تێکەڵن کەس نازانێت کە ئاینێکی جیاوازیان هەیە , جگە لەمانە هەر شوێنێک کە پارتی بوونی هەبێت دەبینین کوچەو کۆڵانەکانیش پڕاو پڕن لە پرۆژەی خزمەتگوزاری ئەمەش نیشانەی دڵسۆزی و خەمخۆری پارتیە بۆ گەڵ و نیشتمانی.

مەلیحە عەبدولعەزیز گوتی: سەرەتا پڕ بەدڵ پیرۆزبای خۆم ئاراستەی جەنابی سەرۆکمان و تەواوی خانەوادە سەربەرزەکانی شەهیدانمان دەکەم بەبۆنەی سەرکەوتنە مەزنەکەی پارتیمان , بە درێژایی مێژوو پارتی هەڵگری فەلسەفەو پەیامی ڕێبازی پیرۆزی بارزانی نەمر بووە پارێزەری ئاشتی و تەبایی و پێکەوە ژیان وخزمەتکردنی نەتەوە و نیشتمانەکەی بووە بەبێ جیاوازی ئاین و نەتەوە و ناوچەکانی تەواوی کوردستان , هەمیشە لەژێر سێبەری پارتیدا هەموو چین و توێژ و ئاین و نەتەوە جیاوازەکان بە یەکسانی و تەبایی ژیاون چونکە بە درێژایی مێژووی پڕ لە سەروەری پارتیمان مرۆڤ دۆستی و دادپەروەری و چەمکی پێکەوەژیان لە پێشینەی کارو بەرنامەکانی پارتی بووە، ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی و خزمەتکردنی هاوڵاتیان تەنها بە تەنها لە سنووری پارتیمان بەدی دەکرێت نمونەی ئەم خزمەتگوزاریانەش ئەو هەموو پڕۆژە جیاجیایانەن کە لە ڕابردوو و ئێستاشدا لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێ بە جێدەکرێن و بەردەوامن.

لە کۆتایدا مامۆستا هەوارگە کەریم رەشید دەڵێت : من بەهۆی خەباتی لە مێژینەو نەبڕاوە و پڕ لە سەروەری دەنگم بە لیستی ١٩٠ پارتی دا، چونکە پارتی تاکە پارتی کوردە کە خاوەندارێتی و پارێزگاری لە خاک و ئاڵاو پیرۆزیەکانی نیشتمان دەکات، تاکە پارتە کە پارێزگاری لە خەون و ئاواتی لە پێشینەی سەربەخۆیی و بەهێز مانەوەی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە هەموو پێکهاتەکان و هێشتنەوەی شکۆی تاکی کورد و پاراستنی پیرۆزی ناوی پێشمەرگە و بەردەوام بوون لە ئاوەدانکردنەوە و پێشبردنی کایەکانی ژیان لە هەرێمی کوردستان دەکات، پارتی هەمیشە خۆی بە خاوەن و بەرپرسی بست بە بستی خاکی کوردستان زانیوە هەر لە زاخۆ تا خانەقین بەبێ جیاوازی.