سه‌لام عه‌بدوڵڵا
لای هه‌مووان ئاشكرایه كه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان زۆر به‌باشی به‌ڕێوه‌چوو، ڕه‌نگه لێره‌و له‌وێ گله‌ییه‌ك هه‌بووبێ كه بۆ وڵاتانی سێ نامۆ نین، چونكه ئاستی هۆشیاری بۆ پیاده‌كردنی دیموكراتی و هه‌ڵبژاردنێكی بێ خه‌وش هێشتا ماویه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئه‌مجاره به چاوپۆشین له هه‌ندێك بێڕێزی بۆ خودی پرۆسه‌كه وه‌ك ده‌ستوه‌ردانی هێزه‌كانی سه‌ربازی و ئه‌منی كه كاریگه‌رییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو، ده‌توانرێت به باشترین هه‌ڵبژاردن بژمێردرێ، به تایبه‌تی كه هیچ مۆڵه‌تێكی بۆ گزی و ده‌ستوه‌ردان نه‌هێشتبووه‌وه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و ڕاستییانه، هێشتا هه‌ندێك كه‌س و لایه‌ن به تایبه‌تی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ر بۆ گێره‌شێوێنی زیاتر گومان ده‌خه‌نه سه‌ر ته‌واوی پرۆسه‌كه‌و لێره‌و له‌وێ باسی ته‌زویرده‌كه‌ن كه به‌هۆی پێشكه‌وتوویی ئامێره‌كانی خوێندنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان كارێكی مه‌حاڵ بوو، له ڕاستیدا ده‌توانرێت بوترێت كه ئه‌وانه‌ی ئه‌و بانگه‌شه بێ سه‌روبه‌ره ده‌كه‌ن زیاتر كه‌سانێكن كه هیچ خێروبێرێكیان بۆ ئه‌و هه‌رێمه ناوێت، گه‌ر مرۆڤ نه‌ڵێت ئه‌مانه تابووری پێنجه‌من.
ئێستا كه خۆشبه‌ختانه به ئارامی ئه‌م پرۆسه‌یه ئه‌نجامدرا و ئه‌نجامه‌كان ڕاگه‌یاندرا زۆر ئاساییه گه‌ر لایه‌نێ گله‌یی و گازانده‌ی هه‌بێت و پێشكه‌شی كۆمیسیۆنی باڵای عێراقی بكات، ئێستا ئه‌و ڕاستییه بۆ هاووڵاتییان و هه‌موو لایه‌ك ده‌ركه‌وت كه ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی به تایبه‌تی بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌ڵده‌به‌سترا له هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشوودا گوایه به‌هۆی ئه‌وه‌ی كۆمیسیۆنه‌كه سه‌ر به هه‌رێم بووه و عێراقی نه‌بووه و ده‌نگی كه‌سانی مردوو به‌كارهێنراوه و خه‌ڵكی وڵاتانی تر ده‌نگیان بۆ پارتی داوه، بۆیه هه‌میشه براوه بووه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌ركه‌وت كه ئه‌وانه هه‌مووی ناڕاستی بوون، چونكه ئه‌نجامه‌كانی ئه‌مجاره ئه‌و ڕاستییه‌ی سه‌لماند كه ئه‌وان هه‌ڵه‌بوون.
گرنگ ئێستا به‌زووترین كات په‌رله‌مان ده‌ست به‌كاری خۆی بكات و په‌له‌ش له‌لایه‌نه‌كان بكات كه به زوویی حكوومه‌ت پێكبهێنن بۆ ئه‌وه‌ی شه‌رعییه‌ت به ته‌واوی بگه‌ڕێته‌وه ده‌ستی هه‌رێم خۆی و یه‌كه‌مین كاریشی به‌زووترین كات ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێم گه‌ڵاڵه بكات، ئیدی بۆ ئه‌وه‌ی مۆڵه‌ت بۆ ده‌ستێوه‌ردانی دادگای فیدراڵ نه‌هێڵێت فه‌رمانی زه‌ره‌رمه‌ند به‌رامبه‌ر هه‌رێم ده‌ربكات، زیادبوونی (401) چوارسه‌دو یه‌ك هه‌زار ده‌نگ له‌لایه‌ن پارتییه‌وه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هیچ پاساوێك بۆ گومان لای دانیشتوانی هه‌رێم ناهێڵێته‌وه.